ھاوپەیمانیی نشتمانی ڕونکردنەوەیەک بۆڕای گشتی بڵاودەکاتەوە

لڤین:

سەرگوڵ قەرەداخی وتەبێژی ھاوپەیمانیی نشتمانی سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کەچەند ڕۆژێکە لە دەزگاکانی ڕاگەیاند بڵاو دەکرێتەوە کە (ئارام قادر سەرۆکی ھاوپەیمانیی نشتمانی) ڕۆشتووەو لەدەرەوەی وڵات ژیان دەکات ڕونکردنەوەیەکی بۆڕای گشتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئێمە لە ھاوپەیمانیی نیشتمانی سەر لەبەری ئەو زانیاریانە بە درۆ دەخەینەوە و جگە لە درۆکردن و بڵاو کردنەوەی ھەواڵی نا راست و دروست ھیچ شتێکی تر نیە.

 

دەقی ڕوونکردنەوە:

به ناوي خواي به خشنده و ميھرەبان

بۆ ھەموو میدیا چەواشەکارەکانی دەسەڵات و میدیا سێبەرەکان، کە گوایە باس لە ڕۆشتنی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەکەن بۆ دەرەوەی ووڵات ، ئێمە لە ھاوپەیمانیی نیشتمانی سەر لەبەری ئەو زانیاریانە بە درۆ دەخەینەوە و جگە لە درۆکردن و بڵاو کردنەوەی ھەواڵی نا راست و دروست ھیچ شتێکی تر نیە ، سەرۆکی ھاوپەیمانی لە کوردستانە و بە ئازادانە لە سلێمانی و ھەڵەبجە و دھۆک و ھەولیر و گەرمیان و راپەرین کارەکانی بە راستەوخۆ دەکات ، وە بۆ سەلماندی ئەمەش دوێنێ قسەو باسی لەگەڵ شڤان سعید کردوە لە زیندانی ئاسایشی گشتی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button