بەبیانووی قسەکانی (ئاڵا تاڵەبانی)ەوە

لڤین:

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی عێراقی ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسێۆنی یەکیەتی لە ئەنجومەنی عێراق، ڕایگەیاند مسعود بەرزانی مەرجەی هەموو کورد نیە، تەنها مەرجەعی پارتی، کاوە محمد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پەڕەيی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بابەتێکی لەسەرە ووتەکانی ئاڵا تاڵەبانی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، سەرەڕای جیاوازیی حزبیمان و ناکۆکبوونمان لەهەندێ جار و پرس-دا، بەڵام (ئاڵا تاڵەبانی) بۆ من هەمیشە خوشکێکی ئەزیز بووە و لەزۆر کات و قۆناغدا بەیەکەوە کارمانکردووە و هاوهەڵێستی یەکتربووین.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە مەرجەع نەبوونی (مەسعود بارزانی) بۆ هەموو هەرێمی کوردستان؛ تەنها باسکردنی حەقیقەتێکە کە لەخۆر درەوشاوەترە و بەشێک لەپارتییەکان خۆیان تووشی ئەو واهیمەیە کردووە و چەندیش هەوڵی بۆ دەدەن نەک ناتوانن بیکەن بە حەقیقەت، بەڵکو هەڵسوکەوتی تەسکی حزبیانەی سەرۆکی حزبەکەیان، رۆژ بەۆژ زیاتر ئەو قسەیەی ئەو و ئێمە و زۆرانی دیکەش دەسەلمێنێت، ، بەڵام پارتیبوون پەتایەکە و رێگە بەوە نادات ئەو بەشە لەئەندام و کادیرانی، لەو واهیمەیە رزگاریان بێت.

لە کۆتای نوسراوەکەی ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران هاتووە، لێرەوە پشتیوانی خۆم بۆ قسەکانی (ئاڵا تاڵەبانی) دەردەبڕم و هیوادارم ئەمەش تەنها هەڵوێستی ئەو و بەشێکی یەکێتی نەبێت، بەڵکو هی هەموو یەکێتییەکان بێت، چونکە ئەمە پرسێکی خەتەرناکە و هەر کەس و حزبێک خۆی بە دیموکرات و ئازادیخواز بزانێت، دەبێت دژی بوەستێتەوە و بە هەموو توانایەک رێگری لێ بکات.

 

دەقی نووسینەکە:.

بەبیانووی قسەکانی (ئاڵا تاڵەبانی)ەوە. .

 

سەرەڕای جیاوازیی حزبیمان و ناکۆکبوونمان لەهەندێ جار و پرس-دا، بەڵام (ئاڵا تاڵەبانی) بۆ من هەمیشە خوشکێکی ئەزیز بووە و لەزۆر کات و قۆناغدا بەیەکەوە کارمانکردووە و هاوهەڵێستی یەکتربووین..دوایین هەڵوێستی سەبارەت بە مەرجەع نەبوونی (مەسعود بارزانی) بۆ هەموو هەرێمی کوردستان؛ تەنها باسکردنی حەقیقەتێکە کە لەخۆر درەوشاوەترە و بەشێک لەپارتییەکان خۆیان تووشی ئەو واهیمەیە کردووە و چەندیش هەوڵی بۆ دەدەن نەک ناتوانن بیکەن بە حەقیقەت، بەڵکو هەڵسوکەوتی تەسکی حزبیانەی سەرۆکی حزبەکەیان، رۆژ بەۆژ زیاتر ئەو قسەیەی ئەو و ئێمە و زۆرانی دیکەش دەسەلمێنێت، بەڵام پارتیبوون پەتایەکە و رێگە بەوە نادات ئەو بەشە لەئەندام و کادیرانی، لەو واهیمەیە رزگاریان بێت. جگە لەوەش پەراوێزخستنی دامەزراوەکان، کە بەدرێژایی دەیان ساڵی رابردوو، بۆتە پێناسێکی زەقی پارتی، و کارکردن بۆ مەرجەعکردنی تاکە کەسێک، مەترسییەکی گەورەی دیکەیە بۆ سەر سەروەریی یاسا و دامەزراوەکان و رێک ئەمە بەشێکە لەپیشەسازیی دروستکردنی دیکتاتۆر، کە زۆر لەوڵاتانی ناوچەکە و دنیا بەهۆیەوە دووچاری ماڵوێرانی و کارەساتی گەورەبوون..

بەڵام لەهەموو ئەوانەش ناشیرینتر، ئەوەیە کە کەناڵێکی سووکی میدیایی پارتی بێت و پەلاماری کەسێتیی و ژنێتیی پەرلەمانتارێکی وەک (ئاڵا تاڵەبانی) بدات و بێ رێزی بەرامبەر بکات..ئەو مێنتاڵێتییە ئاستنزم و بێ مۆڕاڵەی لەپشت ئەو کەناڵە و کەناڵەکانی دیکەی هاوشێوەیەتی و رۆژانە و شەوانە پەلاماری ئێمەی پەرلەمانتارانی رەخنەگر و چالاکوان و رۆژنامەنووسان دەدەن و بەردەوام ناو و ناتۆرەمان بۆ دەهۆننەوە، باشترین بەڵگەیە کە نە پارتی ئەو حزبەیە بە قەد ساڵانی تەمەنی و ژمارەی کورسییەکانی لەپەرلەمان سەنگین بێت و نە سەرۆکەکەیشی هی ئەوەیە ببێت بە مەرجەعی هەموو هەرێمی کوردستان..

بۆیە لێرەوە پشتیوانی خۆم بۆ قسەکانی (ئاڵا تاڵەبانی) دەردەبڕم و هیوادارم ئەمەش تەنها هەڵوێستی ئەو و بەشێکی یەکێتی نەبێت، بەڵکو هی هەموو یەکێتییەکان بێت، چونکە ئەمە پرسێکی خەتەرناکە و هەر کەس و حزبێک خۆی بە دیموکرات و ئازادیخواز بزانێت، دەبێت دژی بوەستێتەوە و بە هەموو توانایەک رێگری لێ بکات.

کاوە محەمەد

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button