ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەی چوارشەممە، رێکەوتی ٢٠٢١/٤/٢١، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ کۆدەبێتەوە.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، گرنگترین ئەو تەوەرانەی کە باسیان لێوە دەکرێت خستنەڕووی دواپێشھاتەکانی بواری ئەمنی لە ھەرێمی کوردستان و ھێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و ڕەوشی لێکۆڵینەوە و ھەڵوێستی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە،

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە خستنەڕووی ھێڵەگشتییەکانی ڕەشنووسی یەکەمی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە بوارەکانی داهات، خەرجی، قەرز و پابەندییە داراییەکان و کورتهێنان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button