لە گەرمیان سێ مزگەوت بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان داخران

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان رایگەیاندووە، لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا لە مزگەوتەکان رێکارە تەندروستی و خۆپارێزیەکان گیراوەتەبەر.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەمەبەستی چاودێریکردنی مزگەوتەکانیش بۆ دڵنیابوون لە ئاستی جێبەجێکردنی رێنماییەکان، لە چوارچێوەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتەکان، لیژنەیەکی ئەوقاف سەردانی مزگەوتەکان دەکات.

لەبارەی ژمارەی ئەو مزگەوتانەی کە پابەندی ڕێنمایەکان نابن لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە تاوەکو ئەمڕۆ، سێ مزگەوت لە شاری کەلار بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان بۆ ماوەی سێ رۆژ داخراون، ئەوانەش هەر یەک لە مزگەوتەکانی (سەلاحەدین، سپی، محەمەد مستەفا)یە کە دواتر پابەندکراون بە رێنماییەکانەوە.

لە کۆتایدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان راشیگەیاند، لە مزگەوتی شەهیدانی گەرمیان پاش ئەوەی لەلایەن تیمەکانی تەندروستی تێستی کۆرۆنا بۆ نوێژخوێنانی مزگەوتەکە کرا و دەرکەوت ١٣ نوێژخوێن هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، مزگەوتەکە داخرا و توشبوەکانیش لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتینە کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button