ئاسایشی هەرێم لە ٢٢ ئۆپەراسیۆندا ٢٢ کەسی دەستگیرکرد

لڤین:

ئاسایشی هەرێم ٢٢ کەسی بە تۆمەتی تیرۆر لە ناوچەجیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیرکرد و دەڵێت ئەو کەسانە لە ٢٢ هەڵمەتی جیاوازدا دەستگیرکراون.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لە سلێمانی و گەرمیان و چەمچەماڵ و سەیدسادق و پشدەر بوون.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، ئەو کەسانە لە رێی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە پەیوەندیان بە داعشەوە کردووە و دوای پەیوەندیەکایشیان هەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیان بەکارهێناوە بۆ بڵاوکردنەوەی ئامانجەکانیان.

راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەرێم:

دەزگای ئاسایشی ھەرێم پیلانێکی تیرۆریستانی داعش ئاشکرادەکات کە لەخۆڕێکخستن و ئەنجامدانی چەندین کردەوەی تیرۆریستی بون و لە 22 ھەڵمەت و ئۆپراسیۆنی جیاجیادا لە سلێمانی و گەرمیان و چەمچەماڵ و سەیدسادق و پشدەر 22  تیرۆریست دەستگیردەکەن و رووبەڕووی یاساو دادگایان دەکەنەوە
کە یەکێکیان تیرۆریستی ھەرەتاوانبار ئەبو عەلی جومەیلی والی فەلوجە یە کە بەناسنامەی ساختەوە ھاتبووە سنوری ھەرێمی کوردستان.

پاش کۆکردنەوەی زانیاری و دەستخستنی بەڵگە لەسەر تاقم و گروپێکی تیرۆریستی داعش کە لە چەند شارێکی ھەرێم  لەخۆڕێکخستندابون و مەرامیان بو چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجامبدەن.

بەبڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ،  ئاسایشی سلێمانی لەسەر ئەم کەیسە، لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد و پاش گەڕان و شەونخونی و چاودێریکردنیان و کۆکردنەوەی زانیاری ، سەرەداو بەدەستھات و تەواوی جموجۆڵەکانشیان خرایە ژێرچاودێری و پیلانەکانیان ئاشکراکران و ناسنامە و زانیاری کەسی تیرۆریستان دەست ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی کەوت .

دوای رەزامەندی بەڕێز  دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەچەند ھەڵمەتێکی بەرفراوانی ھاوبەش لە ژێرچاودێری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی،  گەرمیان ، رۆژئاوای سلێمانی ، شارەزوور ، راپەڕین ھەر 22  تیرۆریستەکە کەلەچەند شانەیەکی نەنوستوی داعش خۆیان رێکخستبوو،  پێش ئەوەی مەرامەکانیان بۆ تێکدانی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک جێبەجێبکەن دەستگیرکران.

ئۆپەراسیۆنەکان بەمشێوەیە بوون:

رۆژی 2021/2/25 تیرۆریست ( ز . س ) ناسراو بەئەنەس کوردی، دوای چاودێریکردنی کە بەنیازبوو ھەڵبێت بۆ دەرەوەی ھەرێم ، لەلایەن ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی راپەڕین و شارەزور  ، لە پشدەر دەستگیرکرا .

تیرۆریستی تاوانبار لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لەساڵی 2019 فکری توندڕەوی داعشی وەرگرتوە و ساڵی 2020 پەیوەندی بەستووە بە گروپێکی تیرۆریستی لە سلێمانی و گەرمیان و چەمچەماڵ و سەیدسادق کەپیلانی دانانی ئاڵای داعش و کردەوە تیرۆریستیەکەیان دانابوو لەو شارە، و چەندین تیرۆریستی فێری دروستکردنی عەبوەو مادوە تەقەمەنییەکان کردوەو  مەرامیان بووە چەند کردەوەیەک ئەنجامبدەن و ھیجرەت بکات بۆناو داعش .

رۆژ 2021/3/25ی لە رێوشوێنێکی ئەمنی توندوتۆڵ و ھەڵمەتێکی گەورەو سەرکەتووی ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەچەمچەماڵ تیرۆریستی ھەرەتاوانبار و لەیاسا ھەڵھاتو(  ح . م ) ناسراو بە ئەبو عەلی جومەیلی والی فەلوجە دەستگیرکرا کەدەستی سورە لەچەندین  کردەوەی تیرۆریستی و دژبەمرۆڤایەتی

کە سەرەتا پەیوەندی ھەبووە بەرێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەو لەساڵی 2014 بەیعەتی داوە بەتیرۆریستانی داعش و وەک چەکدارێکی ھەرەتاوانبار بەشداری و سەرپەرشتیی دەیان کردەوەی تیرۆریستی کردوە دواتر کراوە بە جێگری والی ویلایەتەکانی باکور و پاشان بووە بە والی و ئەمیری فەلوجە.

رۆژی  2021/4/1 لەچەند ھەڵمەتێکی تری ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان ھەرسێ تیرۆریستی تاوانبار ( چ .ف ) ناسراو  ابودردا و یونس کوردی و ( م . ح ) و ( م .ح .ع ) ناسراو بە عەلی کوردی لەکەلار دەستگیرکران .

لەلایەکی ترەوە ھەمان شەو تیمێکی سەربازی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە چەمچەماڵ لە پێنج ھەڵمەتی سەرکەوتو و پشتبەستوو بەزانیاری وورد 5 تیرۆریستی تر لەیەک کات و ساتدا دەستگیرکران کە پێکھاتبوون لەتیرۆریستان  (ئ . ھ ) ( ش . ب ) ناسراو بە ھاران و ( س . ن ) و ( ھ .ئ ) و ( ئ . ن )

لێکۆڵینەوەکان بەردەوام بوون و بەدواداچوونەکان چڕترکرانەوە و لە رۆژی 2021/4/2 لە ھەشت ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوی  ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی گەرمیان ھەشت تیرۆریست تری ھەمان شانەی نەنستوی داعش دەستگیرکران کە ( ھ .ع ) و ( م .ن ) لە کفری و ( د.س ) ناسراو بە ( د . بوخاری ) و ( ش . ع ) و ( ع .ع ) ناسراو بە بن لادن کوردی و ( ئ .ح ) ناسراو بە ئەبو شەھاب و ( م .ج ) ناسراو محەمەد کوردی لە کەلار و ( م .ن ) لە باوەنور دەستگیرکران .

ھەر پەیوەست بەم تاقم و گروپە  توندڕەوانەی تیرۆریستانی داعش، ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان رۆژی 2021/4/3 ھەر لەکەلار تیرۆریست ( م. ئ ) ناسراو بە حەبیب دەستگیراو پاش رۆژێک 4/4 ھەردوتیرۆریست ( ر .ئ ) و ( ج .س) ناسراو بە ئەبو ئەنەس لە سلێمانی و ( ئ. ح ) لە کفری دەستگیرکران.

پاش لێکۆڵینەوەو وەرگرتنی وتەی تیرۆریستان و داننان بە تاوانەکانیان ئاشکرایانکرد ، پیلانیان بووە چەند شانەیەکی نەنوستوی داعش دروستبکەن لەھەرێم و خۆیان بۆ چەند کردەوەیەک ئامادەبکەن ، راھێنانیان پێکراو لەسەر دروستکردنی عەبوەو مەوادی تەقەمەنی و پیلانیان داناوە بۆ تەقاندنەوەی چەند شوێنێک و رفاندنی خەڵک و  تیرۆرکردنی ئەفسەرانی ئەمنی بەتایبەت ئەوانەی رۆڵیان ھەیە لەروبەڕوبونەوەی تیرۆر ، لەگەڵ شکاندنی کێلی شەھیدانی روبەڕوبونەوەی داعش، ئەوەی مایەی سەرنج و ھەڵوەستەشە تیرۆریستان لەرێگای تۆڕەکۆمەڵاتییەکانەوە فیکری توندرەوی داعشیان وەرگرتوەوە و ھەمان تۆڕیان بەکارھێناوە بۆ فراوانکردنی تاقم و گروپەکانیان و چەندین پەیج و ئەکاونتیان داناوە بۆ بانگەشەکردن و وانەی تەکفیر و توندڕەوییان خوێندوەو  تەکفیری ھەر مامۆستایەکی ئاینی و ھاوڵاتییەکیان کردەوە کە لەژێرگاریگەری بیری توندڕەوییان نەبووبێت .

دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ، لەبەرامبەر ئەم ھەڵمەتە گەورەو سەرکەوتوەی ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، گەرمیان ، رۆژئاوای سلێمانی ، شارەزور ، راپەرین  ، سوپاس و پێزانینی بێپایان دەردەبڕێت ، بۆ ماندوبون و شەونخونی و ئازایەتی ئەو ئەفسەرو کارمەندانەی ئاسایش کە وەک سەربازی ون لەخەمی  ئۆقرەیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئارامی ھەرێمدان و بەگیانیان سەروماڵی خەڵک دەپارێزن ، ئەمە دەرخەری ئەو راستیەشە ھەمو تۆمەتبارانی یاسا شکێن و تیرۆریستان و سەرپێچیکاران و پێشێلکاران و ئەوانەی دادگا داوایاندەکات ، لەدەست ھێزەکانمان رزگاریان نابێت و ھەر پیلانێکیان ھەبێت سەرئەنجام پێش جێبەجێکردنی پشت بەخوای گەورە ئاشکرادەکرێن و راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەکرێن . کەلەپشت ھەمو سەرکەوتنەکانیشماندا کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان رۆڵی دیارو بەرچاویان ھەیە لەھاوکاری و پشتیوانیکردنی ھێزەکانمان کە جێگای پێزانین و ستایشی بەردەواممانە .

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button