بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەکێک لە سزادراوانی بادینان کاندید دەکرێت

لڤین:

مامۆستا شڤان سەعید، یەکێکە لەو پێنج کەسەی لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانیکردن سزادران.

لە ڕاگەیەنراوێکدا هاوپەیمانیی نیشتیمانی (سێشەممە ٢٠ / ٤ / ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە ئارام قادر، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نیشتمانی، بۆ ماوەی ١٥ خولەک  لەرێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەل هاودید (مامۆستا شڤان سعید) ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و بەرپرسی دەڤەری دھۆک کرد لە زیندان گفتوگۆی کرد.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەی هاوپەیمانیی نیشتیمانیدا ئاماژە بەوەشکراوە مامۆستا شڤان سەعید کە لە ئێستا سزادراوە بەپێی بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێر، لەزیندان زۆر ورەبەرزانە و بە دەروونێکی ئارام و بە خۆشحاڵیەوە سوربوو لەسەر خۆپاڵاوتنی لە یەکێک لە بازنەکانی پارێزگای دهۆک بۆ ھەلبژاردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق، ئەگەر لە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان حوکمەکەی ھەڵبوەشێنێتەوە.”

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، خوازیارین کە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاربدات بە هەلوەشاندنەوەی ئەو تۆمەتەی ئاراستەی مامۆستا شڤان کراوە و حوکمەکە ھەڵبوەشێنرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button