بەشێکی زۆر لە کتێبەکانی دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان سوتان

لڤین:

دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ٢٠ / ٤ / ٢٠٢١ کاتژمێر ۳:۰۰ لەئەنجامی ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە کۆگای دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، بەشێکی زۆر لە کتێبەکانمان سووتان و لەناوچوون.

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا دەزگاكە ئاشكرای كردووە كە بەشێكی زۆری كتێبەكانی ناو كۆگاكە سوتاون.
لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە سوپاس بۆ بنکەی بەرگری شارستانی چوارباخ کە بەهۆی بە خێرا بەدەمەوە هاتن و لێهاتووییان ڕێگربوون لە گەورەبوونی ڕووداوەکە و زۆربوونی زیانەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button