بابەتە هەڵپەسێردراوەكانی پۆلی ١٢ی ئامادەی ئاشكراكرا

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست لڤین کەوتووە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە خشتەیەكدا سەرجەم بابەتە هەڵپەسێردراوەكانی بۆ تاقیكردنەوە گشتیەكانی قۆناغی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ خستەڕوو.

لەو خشتەیەی كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە خراوەتە بەردەم قوتابیانی قۆناغی ١٢ ئامادەیی لە بەشەكانی وێژەیی و زانستی، تێیدا ئاماژە كراوە بەسەرجەم ئەو وانەو بابەتانەی كە بۆ تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ هەڵدەپەسێردرێن، یان تەرك دەكرێن و پرسیاری تاقیكردنەوەیان تێدا نایەتەوە.

هەروەها لە کۆتایی خشتەکەدا بە شێوەی تێبینی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندووە پێشنیار دەکرێت بابەتەکانی خوێندنی پیشەی و ئیسلامی بەهەمان شێوازی ساڵی پار بابەتە هەڵپەسێردراوەکان دەستنیشان دەکرێت.

لە ئەنجامی ئەویش داخستنی دەرگای قوتابخانەكان دوو ساڵە مەنهەجی خوێندن لە پۆلە كۆتاكان تەواو ناكرێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڕۆناوە و بەشێكی بەرچاوی وانەكان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە هەڵدەپەسێردرێن.

خشتەی بابەتە هەڵپەسێردراوەكان:

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button