ژن و مێردێک بەتۆمەتی مامەڵەکردن بە دراوی ساختە دەستگیرکران

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە هێزەکانیان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ ژن و مێردێکیان دەستگیركرد بەتۆمەتی مامەڵەکردن بە دراوی ساختە.

لەراگەیەنراوەکەد ئاماژەی بەوەشکراوە، یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ بە هاوکاری بازگەی بانوە قەل دو گومان لێكراویان دەستگیر كرد بە ناوەكانی(س،ن،ع) و (ھ،ئ،ح،غ) كە ژن و مێرد بون بڕی ٥١٥٠٠٠ دینار و ٦٠٠ دۆلاری ئەمریكی ساختەیان پێ بوە و ویستویانە لە بازاڕەكاندا ساغی بكەنەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە دوای ئاگادار كردنەوەی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر، گومان لێكراوان ڕاگیران بە پێی مادەی ٢٨١  لەیاسای سزادان، هەروەها پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كرایەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button