به‌هۆی لافاوه‌وه له ئیندۆنیزیا 181 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

لڤین:
به‌هۆی لافاو و رۆچوونی زه‌وییه‌وه له ئیندۆنیزیا تائێستا 181 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
جۆزیف نای سۆی، جێگری فه‌رمانڕه‌وانی ویلایه‌تی نوسا ته‌نگگارای ڕۆژهه‌ڵاتی ئیندۆنیزیا، به ڕۆژنامەنوسانی راگه‌یاند، له ئاكامی گه‌ڕان و پشكنینه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان بۆ ئەنجامی ئەو لافاوەی لە سەرەتای ئەم مانگەوە وڵاتەکەی گرتووەتەوە، ژماره‌یه‌ك ته‌رمی دیكه‌یشیان دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیندۆنیزیا وتیشی: ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 181 كه‌س و 48 كه‌سیش هێشتا بێسه‌روشوێنن.
له 5ی ئەم مانگەوە هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی فلۆرێسی رۆژهه‌ڵات، له‌مباگا و ئالۆری له ئیندۆنیزیا شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ گرتونیەتیەوە و بەوهۆیەشەوە لافاو و رۆچوونی زه‌وی لە چەند ناوچەیەک دروستبوو.