پێدانی قەرزی خێرا بۆ پڕۆژە داراییەکان دەستیپێکرد

لڤین:

وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە پێدانی قەرزی خێرا بە کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان و ئاسانکاری  دەکات بۆ پێدانی پارە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان.

خانەی ڕاگەیاندنی حکومەتی عێراق، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بەپێدانی قەرزی خێرا بە کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان و ئاسانکاری دەکات بۆ پێدانی پارە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان کە مەبەست لێی کەمکردنەوەی قەیرانی نیشتەجێبوونە.

بەپێی بەیاننامەیەک کە لەلایەن ئەو خانەیەوە دەرچووە بەپێی بەرنامەی حکومەت، وەزارەتی دارایی چەندین بەرنامە و پلانی بوژاندنەوەی هەیە لەناو کەرتە جیاجیاکانیدا.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بانکی ڕافیدەین دەستیکردووە بە پێدانی قەرزی 100 ملیۆن دینار بەو فەرمانبەرانەی شوێنی نیشتەجێبوونیان نیە، 50 ملیۆن دینار بۆ کڕینی یەکەیەکی نیشتەجێبوون، هەروەها قەرزی ئۆتۆمبێل، بەکارخستنەوەی ئوتێلەکان، توێژینەوەی زانستی، پزیشک، دەرمانسازان و کارمەندانی کەرتی تایبەت، کە نرخەکانیان بە (5,10، 15، 20، 25) ملیۆن دینار مەزەندە دەکرێت.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کە لە پێناو بەرەو پێشبردنی کەرتی ئابووریی و باشترکردنی بواری تەکنەلۆجیا لە بانکەکاندا بانکی ڕافیدەین، بەپلانی ستراتیژی کاری کردووە و بەشداریکردووە لە پەرەپێدانی بواری ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان و تەندروستی و گەشتوگوزار.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button