لێبڕینی مووچە بۆ ئەم مانگە ئاشكرا کرا

لڤین:

ڕێژەی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاشکراکرا.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، “بەپێی نووسراوێکی فەرمی، وەزارەتی دارایی داوای لە بەڕێوەبەرایەتی بانکەکانی هەولێر و سلێمانی کردووە پارەکان ئامادە بکەن، چونکە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشداوە، “ڕێژەی لێبڕینی مووچە تا ئێستا کە بڕیاری لەسەر دراوە بەهەمان شێوەی مانگی پێشوو 21% بۆ فەرمانبەران و 50% بۆ پلە تایبەکان دەبێت” ئەمەش لە کاتێکدایە پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراقدا دیاریی کراوە و بەپێی ڕێکەوتنیش بڕیارە بەغدا لە ڕۆژانی داهاتوودا پشکی هەرێم بنێرێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڕیاریدابوو هەموو، 25ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات بەو پێیەش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button