تەندروستی جیهانی: له چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌سه‌ر کۆرۆنادا زاڵ دەبین

لڤین:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان WHO ئاشکرای دەکات، كه‌ره‌سته‌ی ته‌واویان بۆ زاڵبوون بەسەر کۆرۆنادا له‌به‌رده‌سته و ئه‌گه‌ر به هه‌ماهه‌نگی و دادپه‌روه‌رانه كار بکەن، له چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا زاڵ دەبن.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، تێدرۆس ئه‌دهانۆم گێبریسۆس، سکرتێری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان WHO ڕایگەیاند، له‌ماوه‌ی نۆ مانگی سه‌ره‌تای بڵاوبوونەوی کۆرۆنادا یه‌ك ملیۆن كه‌س به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وە گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام له ماوه‌ی چوار مانگی دواتردا، ئه‌و ژماره‌یه بۆ دوو ملیۆن كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، ئەوەشی وت: کە بەڵام له‌ماوه‌ی سێ مانگی دواتردا، ئه‌و ژماره‌یه گه‌یشته ئاستی زیاتر لە سێ ملیۆن كه‌س.
سکرتێری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان، ئەوەشی ئاشکراکرد کە لە ئێستادا كه‌ره‌سته‌ی ته‌واویان بۆ زاڵبوون بەسەر کۆرۆنادا له‌به‌رده‌سته و ئه‌گه‌ر به هه‌ماهه‌نگی و دادپه‌روه‌رانه كار بکەن، له چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا زاڵ دەبن.