هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە بنکەی سەربازی بەلەد نەماوە

 لڤین:

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رەتیکردەوە بنکەی سەربازی بەلەد هیچ سەربازێکی ئەمریکی تیادا مابێت،سەرسامە بەوەی کە بۆردومانی ئەو بنکەیە دەکرێت.

لیوا یەحیا رەسول، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا، ئاشکرایکرد، هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە بنکەی سەربازی بەلەد نەماوە و وتی، جێگەی سەرسوڕمانە بۆچی بۆردومان دەکرێت.

ئەو ئاماژەی بەوەشدا، رەوشی هەموو پارێزگاکانی عێراق لە ژێر کۆنترۆڵدایە و پێویستمان بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی نییە.

سەبارەت بە بودجەی وەزارەتی بەرگری ناوبراو باسی لەوەکرد، بودجەی تەرخانکراو بەشی پڕچەککردنی سوپا ناکات و ئێمە پێویستمان بە مووشەکی پێشکەوتوو هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button