دادگا بڕیاری داخستنی میدیایەکی کوردیدا

لڤین
دادگایەکی شاری ئامەدی باکوری کوردستان بڕیاری ڕاگرتنی ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA)یدا.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA)، کە ئاژانسێکی کوردییە و نزیکە لە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و بەهەرسێ زمانی (کوردی- تورکی- ئینگلیزی) بابەتەکانی لە تۆڕی ئینتەرنێت بڵاو دەکاتەوە، لەلایەن سێەمین دادگای سزای زولحی ئامەدەوە بڕیاری ڕاگرتنی درا.
بە گوێرەی هەواڵێک کە ماڵپەڕی فوڕات بڵاویکردوەتەوە، لە ئێستادا ماڵپەری میزۆپۆتامیا راگیراوە و ئێستا لینکی کردنەوەی ماڵپەڕەکە گۆڕدراوە بۆ (http://mezopotamyaajansi32.com) هەر بۆیە لەو لینکەوە ماڵپەڕەکە دەکرێتەوە.