پەرلەمانی کوردستان لەبارەی چەند پرسێکەوە کۆدەبێتەوە

لڤین:

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە و تێیدا دەنگ لەسەر پێشنیازه‌یاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان دبدرێت و خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ چەند پڕۆژەیاسایەک بکرێت.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ، دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بەرێوەدەچێت و بەرنامەی کارەکەش بەمشیوەیەیە:

یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووەم: خستنەڕووی بیرۆكەی ئەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (49) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق:

  1. بیرۆكەی پەرلەمانتار (گەلاوێژ عبید عوسمان) سەبارەت بە (زۆربوونی نەخۆشیی شێرپەنجە).
  2. بیرۆكەی پەرلەمانتار (شنۆ ئەشقی عەبدوڵا) سەبارەت بە (ڕەخساندنی هەلی كار لەهەرێمی كوردستان -عێراق).

سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە (3)ی ساڵی 2019)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79، 80) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

چوارەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیازەیاساو بڕیارانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

  1. پێشنیازە بڕیاری (ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
  2. پێشنیازەیاسای (بەڕیوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق).

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button