خەزورێك ئۆتۆمبێلی زاواكەی دەدزێت

لڤین:

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر،بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی خەبات، ڕایگەیاند دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییەكەوە ئاگاداركرانەوە كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تیۆتا هایلۆكس)ی لە قەزای خەبات لێ دزراوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كردو توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (هـ. ا. م.) بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلەكە دەستگیر بكەن.

سەبارەت بە تۆمەتبارەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، ئاماژەبەوە دراوە”تۆمەتباری ناوبراو، كە خەزوری هاوڵاتییە دادخوازەكەیە، دانی نا بە تاوانەكەیدا.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە ( ٤٤٦) لە یاسای سزادان، راگیرا و پەڕاوەكەشی رادەستی دادگا كرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button