فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق

تەئکید لەو قسەیە دەکەینەوە کە مەسعود بارزانی تاکە مەرجەعی سیاسی هەرێمی کوردستان نیە

لڤین:

ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ / ٤ / ٢٠٢١ ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە کەناڵی “العهد”ـی راگەیاندوە، پارێزگای سلێمانی بێبەشکراوە لە دەسەڵات و پارێزگارەکەی دەسەڵاتی مۆڵەتپێدانی وەبەرهێنانی نیە.

هەروەها ڕایگەیاندووە ئەگەر لامەرکەزییەت جێبەجێ نەکرێت بژاردەی دیکەمان دەبێت.

سەبارەت بەوەی کە لە ئێستادا کورد یەک مەرجەعی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند مەسعود بارزانی مەرجەعی هەمو هەرێمی كوردستان نیە.

ووتەکانی ئاڵا تاڵەبانی کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە بەختیار شاوەیس، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەبەرنامەیەکی کەناڵی (العهد) هەڤاڵ ئاڵا وتویەتی مەسعود بارزانی تاکە مەرجەعی سیاسی هەرێمی کوردستان نیە، ئێمە لەفراکسیۆنی یەکێتیی وێرای تەئکید کردنەوەمان لەقسەکانی هەڤاڵ سەرۆکی فراکسیۆن، پێمان وایە کەئەم جۆرە هێرشە بێ بنەمایانە نیشانەی ئیفلاسی سیاسی و هستریابونی دەروونی خاوەنەکانیانە و بۆ ماستاوی زیاتر.

وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوە داوە هێرشکردنەسەر سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەبەرامبەر ئەو لێدوانەیدا بەئامانجی ” گەرمکردنی باخەڵی ئەوانەیە کەساڵانێکە لەسەر شانی میللەت و بەپارەی دزراوی میللەت بونەتە مافیا، ئەگەر نا لای کەسانی هۆشیار و نیشتمانپەروەر هیچ بەهایەکیان نیە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button