وەزيری كاروباری شەهيدان و ئەنفالكراوان

پرۆسەی چاكسازی لەناو وەزارەتی كاروباری شەهيدان بەردەوامە

لڤین:

عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزيری كاروباری شەهيدان و ئەنفالكراوان، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی( ئەنادۆڵ‌) ڕايگەياندوە، وەزارەتی كاروباری شەهيدان و ئەنفالكراوان بەردەوامە لەسەر جێبەجێكردنی كارنامەی كابينەی نۆيەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ خزمەتكردنی زياتری كەسوکاری شەهيدان و زيندانيانی سياسی و قوربانيانی جينۆسايد بەگشتی.

وەزيری كاروباری شەهيدان و ئەنفالكراوان لە بارەی پرسی قەرەبووكردنەوەی زيانلێكەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشوو ئاماژەی بەوەکردوە، تائێستا حكومەتی عێراقی فيدراڵ نەچووەتە ژێرباری پرسی قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری شەهيدان و قوربانيانی جينۆسايد، لەكاتێكدا بەپێی مادەی 132 ی دەستوری عێراق ،حكومەتی ناوەند پابەند كراوە بە قەرەبووكردنەوەی زيانلێكەوتووانی دەستی ڕژێمی بەعس و هەروەها گەشەپێدانی ناوچە كارەساتبارەكان”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا لەبارەی پرسی چاكسازيەوە باسی لەوەکردوە، پرۆسەی چاكسازی پرۆسەيەكی بەردەوامە و لە پەرلەمانی كوردستانەوە ياسای تایبەتی بۆ دەركراوەو ئێمەش وەكو وەزارەتمان بەردەوامين لە جێ بەجێكردنی ياساكە بە ئامانجی هێنانەدی دادپەروەریی، هەروەها جەخت دەکەنەوە لە سەر خزمەتكردنی زياتری كەسوكاری شەهيدانی سەنگەر و جينۆسايد و هاووڵاتی و بەركەوتووانی چەكی كيمياوی و زيندانيانی سياسی و تاقانەكانی جينۆسايد و قوربانيانی جينۆسايد بەگشتیی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button