ئەمریکا ده‌بێت ئێران ئاست و رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم كه‌م بكاته‌وه‌

لڤین:

جه‌یك سالیوان راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی، لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاند ڕایگەیاندووە به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران پابه‌ندی رێككه‌وتن نه‌بووه‌ سزاكانی سه‌ر ئه‌م وڵاته‌ وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌ و هه‌ڵناگیرێت.

سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم ناوبراو جەختیکردەوە کە ده‌بێت ئه‌م هه‌نگاوانه‌ رێگر بن له‌وه‌ی ئێران ده‌ستی به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی بگات، سالیوان گوتیشی، ده‌بێت ئێران ئاست و رێژه‌ی به‌رهه‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم كه‌م بكاته‌وه‌.

سەرەتای ئەم مانگە ئێران‌ ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ خه‌ستی ٦٠٪ به‌رز كردووه‌ته‌وه، به‌ پێی رێككه‌وتنی ساڵی ٢٠١٥ ئێران رێگه‌ی پێ ده‌درا كه‌ تا ئاستی ٣،٧ ٪ یۆرانیۆم به‌رهه‌م بهێنێت، به‌ڵام له‌ ئێستادا ئێران له‌ ٢٠٪ و ٦٠٪ پیتاندنی یۆرانیۆمی ده‌ست پێكردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button