هۆشداری لە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێم دەدرێت

لڤین:

ئەمڕۆ دوشەممە، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی “تەسنیم”ی ئێرانی حەسەن دانایی فەڕ، باڵیۆزی پێشوی ئێران لە عێراق رایگەیاند، هێرشە موشەكییەكان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی ئەو هێرشە هاوشێوانەدان كە لە سەرتاسەری عێراق دەكرێنە سەر ئەو هێزانە.

سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکالە عێراق بالوێزەکەی پێشووی ئێرا ئاماژەی بەوە داوە کە بەپێی بڕیاری پەرلەمانی عێراق دەبو هێزەكانی ئەمریكا خاكی ئەو وڵاتە جێبهێڵن، لەكاتێكدا جاروبار ئەمریكییەكان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا گفتوگۆ دەكەن و چەند بەڵێنێك دەدەن بەڵام هیچ هەنگاوێك نانێن.

لەبارەی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان باڵوێزەکە دەڵێت ئەمریكییەكان بانگەشەی ئەوە دەكەن لەمانگی سێپتەمبەر لە ئەفغانستان دەچنە دەرەوە. ئەمریكا هیچ چارەیەكی دیكەی نییە جگەلەوەی كە دەبێت هێزەكانی لە عێراقیش بباتە دەرەوە.

هەروەها ڕایگەیاندوە ئەگەر ئەمریكییەكان هێزەكانیان زیاتر لە هەرێمی كوردستان و باكوری عێراق جێگیربكەن، لەوێش هەروەك ناوچەكانی دیكەی عێراق روبەڕوی هێرش دەبنەوە چونكە گەنجانی عێراق قبوڵناكەن هێزەكانی بێگانە لە وڵاتەكەیان بونیان هەبێت، بۆیە هێرش بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا بەردەوام دەبێت.

جێگەی ئاماژەپێدانە لە ماوەی ئەم دوو ساڵە چەندجارێک هەرێمی کوردستان و بەتایبەت شاری هەولێر کراوەتە ئامانجی مووشکی هێرشی کەسانی نەناسراو.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button