قائمقامیەتی قەزای کۆیە

چەند شوێنێک داخران کە قورماری تێدا دەکرا

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕاگەیاندنی قائمقامیەتی قەزای کۆیە بڵاوی كردۆتەوە كە لەدوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لیژنەی ئەمنی شاری کۆیە لەهەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا چەند شوێنێک داخران کە قورماری تێدا دەکرا و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانی دەگیرێتە بەر.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا لیژنەی ئەمنی شارەکە داوا دەکەن کە هاوڵاتیان هاوکاریان بن لەپێدانی زانیاری لەهەر شوێن و کارێک کە دوربێت لەیاسا و داب ونەریتی کۆمەڵگا بۆ ئەوەی هەموان پێکەوە دوور لەگرفت و کێشەی کۆمەڵایەتی ژیان بکەین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button