کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی خەرج دەکرێت

لڤین:

داماو محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی شەھیدانی ئەنفالکراوانی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری خەرجکردنی پارەی کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەھیدان و زیندانیانی سیاسیی دەرکردووە و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کراوە بۆ خەرجکردنی کرێی ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ کە ١٩ ملیار دیناری عێراقییە و نزیکەی ٧٠٠ قوتابی تەنیا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ھەولێرەوە ئامادە کراوە بۆ گەنجینە.

لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا بەڕێوەبەری گشتیی شەھید و ئەنفالکراوانی ھەولێر ئاماژەوی بەوە داوە کە تەنیا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەولێر لە ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ نزیکەی دووھەزار قوتابیی کوڕ و کچی شەھیدان و ٢٥٠ کوڕ و کچی زیندانیی سیاسی لەسەر ئەرکی حکوومەت لە زانکۆ و پەیمانگا ئەھلییەکان درێژە بە خوێندن دەدەن، ئەوە جگە لە ٣٨٠ قوتابیی ساڵانی پێشتر کە مامەڵەیان تەواو نەبووە و ئەمساڵ کرێی خوێندن وەردەگرن.

لە کۆتای لێدوانەکەیدا سەبارەت بە چۆنیەتی خەرج کردنی ئەو بڕە پارە بەڕێوبەرەکە ڕایگەیاندووە پارەکە خەرج دەکرێت و وەزارەتی دارایی بە قۆناغ بۆیان خەرج دەکات، بەڵام دواکەوتنی پارەی کرێی خوێندنی کەسوکاری شەھیدان بە مانای ئەوە نایەت ئاستەنگ بۆ خوێندنەکەیان دروست دەکات، لە خوێندن بەردەوام دەبن دوای وەرگرتنی پاڵپشتیی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئێمە بۆ ئەو زانکۆ، یان ناوەندەی قوتابی تێیدا درێژە بە خوێندن دەدات.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button