وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی قەرزەکانی ئێكسۆن مۆبیل لەكێڵگەیەكی نەوت دەکشێتەوە

لڤین:

وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی قەرزەکانی کە لە ساڵی رابردووەوە، دوای دابەزینی نرخی نەوت کەڵەکە بووە کۆمپانیای ئەمریکی ئێکسۆن مۆبیل، بەنیازە لە کێڵگەی گەورەی قورنەی رۆژئاوای ١، لە باشووری عێراق دەربچێت .

سەبارەت بە پشکەکانی ئەو کۆمپانیایە لەو کێڵگە نەوتیە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە سەرقاڵی دانوستاندنە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی دیکە بۆ ئەوەی پشکی 32.7٪ ی ئێکسۆن مۆبیل لەو کێڵگەیەدا بکڕن.

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاشکرای کردووە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی چین و کۆمپانیایەکی دیکەی چینی ئەگەری هەیە کە بتوانن پشکەکانی ئێکسۆن مۆبیل بکڕن.

کێڵگەی قورنەی رۆژئاوا، یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی عێراق و لە ساڵی ٢٠١٠ دا کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل بووە گەورەترین کۆمپانیای نەوتی کە سەرقاڵی پەرەپێدانی ئەو کێڵگەیە بووە، بەڵام بەهۆی بریارەکانی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و دواکەوتنی حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکان، ئەو کۆمپانیانە کەمتر ویستی بەشداریکردن و مانەوەیان لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق ماوە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button