داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دەکرێت

لڤین:

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، لە نامەیەکی فەرمی ژمارەیەک داواکاریی ئاراستەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ١٥ وڵاتی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات.

لە بەشێکی نامەکەیدا سه‌رۆكی هه‌رێم داوای كردووه‌، نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەسەڵاتی زیاتری پێبدرێت و رۆڵی زیاتری هەبێت لە نێوەندگیریی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەتایبەتی کێشەی دابەشکردنی سامانە سرووشتییەکان و هەروەها جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠.

سەبارەت بە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عیراقیش سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتگیری لە داواکارییەکەی حکومەتی عێراق دەکات بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ زیاترکردنی رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق و دڵنیابوون لەوەی کە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە عێراق بە باشی بەڕێوەبچێت دوور لە پێشێلکاری.

لە نامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا داوای ئەوە دەکات کە لە دەقی پرۆژەبڕیاری نوێی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەربارەی عێراق پشتگیریی فەرمی ئەنجوومەنەکە هەبێت بۆ ئەو رێککەوتنەی کە لەم دواییە لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان روویدا دەربارەی بودجە و دابەشکردنی سامانە سرووشتییەکان.

سەبارەت بە ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی داوای هاوکاریی مرۆیی و پشتگیریی زیاتر دەکات بۆ ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان و باشترکردنی ژیانیان لەنێو کامپەکان.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button