لە هەرێمی کوردستان وشكەساڵی سەرتاسەری راگەیەندرا

لڤین:

جوتیارانی هەرێم بەهۆی بێبارانی و كەمئاوی كاریگەریی لەسەر بەرهەمی ئەمساڵی كشتوكاڵیان لە بەشێكی زۆری ناوچەكان هەرێمی کوردستان دروست بووەوە رووبەڕووی وشكەساڵی بوونەتەوە.

كەریم سلێمان، بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بە میدیاکانی رایگەیاندووە، لەوەزارەت لەبارەی وشكەساڵییەوە كۆبوونەوە كراو راپۆرتێكی تێروتەسەلی لەسەر ئامادەكرا، هاوكات لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئەو راپۆرتە پێشكێش دەكرێت و لەو بڕوایەدام لەم كۆبوونەوەیەدا وشكەساڵیی سەرتاسەری رابگەیێندرێت.

هەروەها ئاشکرای کردووە لەهەندێك ناوچەی سنووری پارێزگای دهۆك زەنگی مەترسیی وشكەساڵی لێدراوە، پار ئەم كاتانە لەدهۆك ٧٧٢ ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ ٢٦٧ ملیمەتر باریوە.

سوبحی قادر، بەڕێوەبەری پێشووی كشتوكاڵی سێمێڵ و پسپۆڕی كشتوكاڵ ئاشکرای کردووە، لەناوچەكانی سلێڤانێ و سێمێل وشكەساڵی زیانی بە ٧٠%ی كشتوكاڵ گەیاندووە، بەتایبەتی زیانی بەگەنم گەیاندووە، هەروەها ئاوی ژێر زەوی نزیكەی پێنج مەتر دابەزیوە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەهەرێمی كوردستان، ئەمساڵ بەرهەمی گەنم بۆ ٥٠% كەم دەكات، بەهۆی ئەوەی كە لەزۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كەمتر لە ٢٠٠ ملیمەتر باران باریوە، گەنمی دێمییش پێویستی بەنزیكەی ٤٠٠ ملیمەتر بارانی ساڵانەیە، هەروەها ساڵی ٢٠٢٠ كە رێژەی بارانبارین بۆ گەنم گونجاو بوو، نزیكەی دوو ملیۆن تۆن گەنم لەهەرێمی كوردستان بەرهەم هات.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button