پارێزگاری هەولێر پشتگیری خۆی بۆ ئەو ژنە ڕاگەیاند کە هێرشی کرایە سەر

لڤین:

دوای بڵابوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، کە تێیدا دەردەکەوت پیاوێک ھێرشی دەکاتە سەر ژنێک و توندو تیژی زۆری بەرامبەر دەکریت ئازاری زۆری دەدات، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

 

ئەوەش لە کاتێێکدایە،  ئەمڕۆ  تۆڕی هەواڵی ژیان بەدواداچوونی بۆ کێشەی ئەم خێزانە کرد و  ئەوەی خستووەتە روو کە ژیانیان لەمەترسی دایە.

ئەوەی جێگەی ئاماژە پێدانە ئەو ژنەی هێرشی کرابووە لەسەر لە لایەن شوبراکەیەوە پاش لێدوانەکەی بۆ تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاندووە ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر هاتووەتە سەر خەت و پەیوەندی پێوەکردووەو پێی وتووە سبەی جارێکی تر سکالا تۆمار بکە و لە بنکەکەش پەیوەندی بەخۆیەەوە بکات بۆ ئەم کەیسە لەگەڵی دەبێت”.

لە لایەکی ترەوە شادی نەوزاد ئەندامی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان لە پەرلەمانی کوردستان ژیانی ڕاگەیاندووە، دوای بینینی ئەو گرتە فیدیۆیە دەستیان کردووە بە بەدواداچوون و لەسەر لایەنە پەیوەندارەکانیان ھێناوەتە سەرخەت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button