حکومەتی هەرێم دڵنیای دەدات لە جێبەجیکردنی پابەندە داراییەکانی لە بوودجەی عێراق

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی فیدراڵی عێراق جێبەجێ دەکات.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی ٢٠٢١/٤/١٣ لە نووسراوێکدا بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، رەزامەندیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ و گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە به‌پێى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌، هه‌رێمى كوردستان پێویسته‌ رۆژانه‌ داهاتى ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل و نیوه‌ى داهاته‌ فیدراڵیه‌كان راده‌ستى به‌غدا بكات و له‌به‌رامبه‌ردا پشكى خۆى له‌ بودجه‌ وه‌رده‌گرێت.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بودجەی ٢٠٢١ی بڵاوكردەوە و پێی یاساكە، پشكی هەرێمی كوردستان لە ٨ تریلیۆن و ١٦١ ملیار دینار بۆ خەرجی، ٣ تریلیۆن و ٢٧١ ملیار دینار بۆ وەبەرهێنان و ٩٢٣ ملیار و ٤٣٤ ملیۆن دیناریش وەكو خەرجی حاكیمە دانراوە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان، مانگانە بەبێ لێبڕین پێویستی بە ٨٩٥ ملیار دینارە، لە ساڵێكدا ١٠ تریلیۆن و ٧٤٠ ملیار دینار تەنیا بۆ موچە پێویستە.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button