مانگی رابردوو 58فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسانی عێراق دەرچووە

لڤین:
دەستەی دەستپاکی عێراق تەواوی فەرمانی دەستگیرکردن و داواکردنی ڕاگەیاند کە بۆ زیاتر لە 50 بەرپرسی عێراقی لەمانگی رابردوەوە دەرچووە.
دەستەی دەستپاکی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رونیکردەوە “هەشت فەرمانی دەستگیرکردن و پەنجا فەرمانی داواکردن دەرچووە لە مانگی ڕابردوودا ، کە ئەندامانی پەرلەمان (ئێستا و ڕابردوو) وەزیرەکانی پێشوو و وە وکیلی وەزارەتی پێشووی گرتۆتەوە”.
دەستەکە راشی گەیاند ” فەرمانی دەستگیرکردن وداواکردن پارێزگارێکی ئێستا و پارێزگارێکی پێشووی لەخۆدەگرێت، 25 بەڕێوەبەری گشتی و لە ئێستا و پێشوو و دوو سەرۆکی شارەوانی و 22 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای گرتەوە”.
دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەکرد “14 بەرپرس کە ئەو فەرمانانە دژیان دەرکراوە کەفالەت کراون و لە کاتی تۆمارکردن حەوت کەسی دیکە هەڵهاتوون و یەکێکیش لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە ئازاد کراوە و یەکێکیش پەیوەندی بە دادگا کردووە و یەکێکی دیکەش بە فەرمانی داواکردن لێبوردنی وەرگرتووە”.