کێشەی موچەی ژینگە پارێزانی چەمچەماڵ لە ڕێی خێرخوازەوە چارەسەرکرا

لڤین:
قایمقامیەتی چەمچەماڵ رایگەیاند ئەمڕۆ بڕی٢٠٠ملیۆن دینار ڕادەستی کۆمپانیای شکار کراوە بۆ چارەسەری کێشەی موچەی ژینگەپارێزەکانی شارۆچکەکە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ڕەمک ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ، لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای شکار کۆبوەوە و بڕی 200 ملیۆن دیناری ڕادەستی کۆمپانیاکە کرد کە لەڕێگای خێرخوازێکەوە دابینی کردبوو.
قایمقامیەتی شارەکە راشیگەیاند “ئەو پارەیە گرفتی موچەی ژینگەپارێزان لە ئێستادا چارەسەر دەکات و بەشێوەیەی ئیداریش کاری تەواوکراوە بۆ چارەسەر کردنی گرفتی دواکەوتنی سلفەکانیان و تەواوکردنی ڕۆتینیاتەکان تاوەکو بەزووترین کات بۆیان خەرج بکرێت.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ئەوەشی ئاشکرا کردووە ئەمڕۆ کرێکارانی ژینگەپارێزی کۆمپانیای شکار دەست بەکار دەکەنەوە .