وەزارەتی کارەبا سێ پڕۆژەی کارەبای لە ڕێگەی خۆرەوە راگەیاند

لڤین:
وهزارهتی كارهبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەرێگەی كەمكردنەوەی نهێنیی سێ پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆر بەتوانای 25 مێگاوات لەگەڵ وێستگەیەكی كارەبای پردی حافز لەقەزای چۆمان کەوتنەبواری جێبەجێکردنەوە.
وهزارهتی كارهبای هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكرد، لەرێگەی كەمكردنەوەی نهێنییەوە پرۆژەیەكی دامەزراندنی وێستگەیەكی مۆبایلی كارەبای پردی حافز لەقەزای چۆمان کەوتەبواری جێبەجێکردنەوە.
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، ئەنجامدانی سێ پرۆژەی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆر بەتوانای 25 مێگاوات كارەبا بۆ هەر یەك لە پارێزگاكانی ( هەولێر و دهۆك و سلێمانی ) رادەگەیەنن.