كاروان گه‌زنه‌یی

له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ى له‌ دۆسیه‌ى ده‌رمان هەیە سکاڵای یاسای لەسەر وەزیر تۆمار کرد

لڤین:

ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانى كوردسان بەهۆی بێده‌نگبونى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ دۆسیه‌ى ده‌رمانى نایاسایی و قاچاخ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو سكاڵاى له‌سه‌ر وه‌زیرى ته‌ندروستى و به‌ڕێوه‌به‌رى كوالیتى كۆنترۆڵ تۆماركرد.

كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردسان له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ڕایگه‌یاند، ده‌رمان كه‌ هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كرێت، به‌شێكیان نایاساین به‌ قاچاخ داغڵ ده‌كرێن و ده‌چنه‌ كوالیتى كۆنترۆڵ دواى ده‌رنه‌چونیان ستیكه‌رى سه‌وز وه‌رده‌گرن.

سەبارەت بە هەندێکی تر لە دەرمانی نایاسی و ناشیاوی لە جۆری هەڵگرتنیان ئەندامەکی پەرلەمان ڕایگەیاند به‌شێكیان به‌ نایاساىى داغڵ ده‌كرێن دواتر له‌هه‌رێم ساغ ده‌كرێنه‌وه‌ و له‌ژێر پله‌ى گه‌رمى جیاواز هاتون له‌وانه‌ ده‌رمانى به‌نج و نیو به‌نج، سۆنده‌ى قه‌سته‌ره‌ یه‌كێك له‌ ده‌رمانه‌كان ده‌رمانى شێرپه‌نجه‌یه‌و له‌هه‌رێمى كوردستان داغڵ ده‌كرێت و به‌نوسراوى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌لیژنه‌یه‌كى یاسایی ده‌یكڕێته‌وه‌.

هەروەها ڕایگەیاند پێشتر كۆمه‌ڵێك یاداشتى ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانكردوه‌و ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كردوه‌ تا ئێستا هیچ هه‌وڵێك نه‌دراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى.

كاروان گه‌زنه‌یی وتیشى، سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر وه‌زیرى ته‌ندروستى تۆماركردوه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ى له‌ دۆسیه‌ى ده‌رمان هه‌یه‌و په‌یوه‌سته‌ به‌ژیانى هه‌ر تاكێكه‌وه‌ و داواى له‌ داواكارى گشتى كرد كه‌ له‌و بابه‌ته‌ له‌ پیناو مافى گشتى به‌رۆڵێ خۆیان هه‌ستن.

هەروەا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو،ده‌رمانى به‌نج و نیو به‌نج به‌ ماتۆرسكیل ده‌برێته‌ نه‌خۆشخانه‌كان و كه‌س نازانێت له‌كوێوه‌ هاتوه‌و به‌به‌ڵگه‌ لایانه‌ راسته‌وخۆ دواى نه‌شته‌رگه‌ریكردن ده‌رمانى به‌سه‌رچوو به‌نه‌خۆشدراوه‌.

لە کۆتای لێدوانەکەیدا ئه‌ندامه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌وكه‌سه‌ى كه‌ كراوه‌ به‌به‌رپرسى كوالیتى كۆنترۆڵ پێشتر مه‌له‌فى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر بوه‌و ئێستا كراوه‌ته‌ به‌رپرسى ده‌زگایه‌كى هه‌ستیارى وه‌ك كوالیتى كۆنترۆڵ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button