وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆناوە دڵنیای دەداتە هاووڵاتیان

لڤین:

دکتۆر رەھێل فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاندووە کە مژدە بە ھاوڵاتیانی ھەرێم دەدەین کە ھاتنی ڤاکسین بە ھەموو جۆرەکانی بەردەوام دەبێت بەتایبەتی لە جۆری (ڤایزەر).
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە حکومەتی عیراق بەڵێنی داوە ھەفتانە پشکی ھەرێمی کوردستان لە ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دابین بکات.
لە کۆتایدا بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوە داوە کە ھاونیشتمانیان دڵنیا دەکەینەوە کە پێویست بە دوو دڵی و دڵەراوکێ ناکات و بەردەوام بن لە تۆمارکردنی ناوەکانیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button