بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان

ئافرەتێک خۆی هەڵواسی وگیانی لەدەستدا

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەمە تەرمی ئافرەتێک بەناوی(م . ف . ح ) لەدایکبووی ٢٠٠١ هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی خنکان بەپەت گیانی لەدەستدابوو.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەماڵەکەی خۆیدا بەهۆی کێشەی خێزانیەوە خۆی هەڵواسیوەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو پۆلیسیش دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەرهۆکاری خۆخنکاندنی ناوبراو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button