نه‌خۆشخانه‌ى منداڵانى سلێمانى دەنگۆیەک بەدرۆ دەخاتەوە

لڤین:

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە بەشێک لە میدیاکان بڵاوکرایەوە کە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی ژمارەیەک منداڵ بەهۆی تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لەوبارەیەوە د. پشده‌ر عه‌بدوڵڵا بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدى منداڵان له‌سلێمانى له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ده‌نگۆى گیانله‌ده‌ستدانى ژماره‌یه‌ك منداڵ له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌مان دوره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا د.پشده‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌گوێره‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى بڵاوبونه‌ته‌وه‌ زیاتر له‌ ٢٠ منداڵ له‌نه‌خۆشخانه‌ى منداڵان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ ڕاست نییه‌و دوره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لەشاری سلێمانی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كه‌ ڕایگەیاند، له‌سه‌ره‌تاى كۆرۆناوه‌ تائێستا ٢٠ بۆ ٢٥ منداڵ به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ لاى ئێمه‌ نه‌ك له‌ماوه‌ى شه‌وو ڕۆژێكدا.

لە کۆتایدا بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی منداڵان ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، هەرچه‌ند ڕێژه‌كه‌ زۆره‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى خۆشحاڵیمانه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و منداڵانه‌ى توشى كۆرۆنا ده‌بن، زۆر زوو وه‌ڵامیان بۆ چاره‌سه‌ره‌كان ده‌بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button