بەهۆی بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا ئەگەری هەیە رێکاری توندتر بگیرێتەبەر

لڤین:

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکد لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایگەیاندووە کە لە کۆبونەوەی لەگەڵ خاوەنی سەرتاشخانەکانی سلێمانی، ئاوات محەمەد ـ قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی ئاماژەی بە پێویستی پەیڕەوکردنی رێکارە تەندرستییەکان کرد بۆ خۆپارێزی لە توشبوون بە کۆرنا.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە قائیمقامی سلێمانی مەترسییەکانی بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنای خستەروو و ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر بەهەموو لایەکمان پابەندی رێنماییەکان نەبین ئەگەری هەیە رێکاری توندتر بگیرێتە بەر.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ئەگەر بە هەمومان لە خەمی تەندروستی خۆمان و کەسوکارماندا نەبین، ئەگەری هەیە ژمارەی توشبوون بە رادەیەک زیاد بکات کە لە کۆنترۆڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەربچێت، لەو کاتەیشدا ناچار دەبین بەهەمان شێوەی ساڵی رابردوو داخستنی رێکاری خۆپارێزی زایاتر بگرنە بەر، بەوەش ژیان و بژێوی هاوڵاتیان پەکی دەکەوێت.
لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە هەر لە کۆبونەوەکەدا دوای گفتوگۆی ئامادەبووان لەسەر کێشەو داواکارییەکان، لەلایەن لەشکر حەمیدـ سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رێنمایی پێویست درا بە خاوەنی سەرتاشخانەکان کە بریتین لە:
۱ـ بەکارهێنانی ماسک و موادی پاککەرەوە بە بەردەوامی.
۲ـ هەوڵ بدرێت ژمارەی ئەو کەسانەی لە یەک کاتدا سەردان دەکەن کەمبکرێنەوە، یاخود بکرێت بە بۆبە.
۳ـ پاککردنەوەی ئامێر و پێداویستییەکان بە ماددەی کهول.
٤ـ بەکارهێنانی شفرەو گوێزانی سەفەری.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button