پەرلەمانی کوردستان بۆ چەند تەوەرێکی جیاواز کۆدەبێتەوە

لڤین:
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبوونەوە، کە تیایدا گفتوگۆ لەبارەی چەند تەوەرێکی جیاواز دەکرێت.
ڕێواز فایق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پشت بهستن بە پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئهندامانی پهرلهمان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لهخولی ههڵبژاردنی پێنجهمی پهرلهمانی كوردستان، لهكاتژمێر (11)ی پێشنیوهرۆی ڕۆژی سێشهممه ی مانگ.
بە گوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بەرنامەی کاری دانیشتنەکە چەند تەوەرێک لە خۆی دەگرێت:
خشتەی بەرنامەی کار:
۱-دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای هاوردەکردن وفرۆشتنی بەرهەمەنەوتییەکان لەهەرێمی کوردستان.
۲-خستنەڕوی بیرۆکەی۲ پەرلەمانتار د.گەڵاوێژ عوبێد سەبارەت بەزۆربووی نەخۆشی شێرپەنجە شنۆ ئەشقی سەبارەت بە ڕەخساندنی هەڵی کارلەهەرێمی کوردستان.
۳-خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسایبەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لەسنوری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەرکراوە لەهەرێمی کوردستان-عێراق ژمارە۲ 2019
٤-خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەم پێشنیازەیاسا و بڕیارانە
ٲ-پێشنیازە بڕیاری(ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی لەهەرێمی کورستان.
ب-پێشنیازە یاسای بەرێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار وکەلەپور لەهەرێمی کوردستان.