لە هەولێر بەهۆی دەرزی ئازارشکێن هاووڵاتیەک گیانی لەدەستدا

لڤین:

سەبارەت بە گیان لەدەستدانی هاوڵاتیەک لە سەنتەری دڵی هەولێر کەسەکاری هاوڵاتیەکە بە میدیاکانیان ڕاگەیاند کە نەخۆشەکەیان بە هەڵە دەرزییەکی لێدراوە و گیانی لەدەستداو.

هەروەها ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەو نەخۆشە لەو نەخۆشخانەیەدا قەستەرەی بۆ کراوە و دوای ئەوە هیچ کێشەیەکی نەبووە، بەڵام پاش ٣٠ خولەک پزیشکێک هاتووە دەرزییەکی ئازارشکێنی لێداوە و نەخۆشەکە گیانی لەدەستداوە.

سەبارەت بە ناو تەمەنی نەخۆشەکە کەسێکی نزیکی ڕایگەیاندووە ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی گوندی کەنداڵە سۆرەیەو ناوی (ج، م) و تەمەنی زیاتر لە ٥٠ ساڵەو تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادی هەولێر.

جێگەی ئاماژە پێدانە هیچ روونکردنەوەیەک لەلایەن بەرپرسانی تەندروستی هەرێم نەدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button