نوێترین زانیاری لەسەر گه‌نجینه‌ دۆزراوه‌كه‌ی‌ داعش ئاشکرا کرا

لڤین:

دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پۆلیسی موسڵ رایگه‌یاند كه‌ به‌پێی زانیاریی ورد و راست توانراوه‌ شوێنی شاردنه‌وه‌ی بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر له‌ گه‌ڕه‌كێكی ناوچه‌ی كۆنی موسڵ بدۆزێته‌وه‌ كه‌ دیوانی دارایی تیرۆرستانی داعش شاردبوویه‌وه‌.

ئەمڕۆ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ نه‌ینه‌وا  ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوە كه‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ر ئه‌و پاره‌ و ئاڵتوونه‌ زۆره‌دا گرتووه‌ كه‌ له‌ژێر داروپه‌ردووی‌ خانوونه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی‌ شه‌هوانی‌ موسڵ‌ دۆزرایه‌وه‌ تا راده‌ستی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق بكرێت.

سەبارەت بە بڕی پارە و ئاڵتونەکە دادگاكه‌ رایگه‌یاند كه‌ یه‌ك ملیۆن و ٥٩٠ هه‌زار دۆلار و ١٧ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دیناری عێراقی، جگه‌له‌ ١٥ كیلۆ زیو و ٤٨٥ گرام له‌ پارچه‌ ئاڵتون و چه‌ندین دراوی ئاڵتونیی سه‌ربه‌ خه‌لافه‌تی داعش له‌ شوێنه‌كه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دراوە كه‌ پاره‌ و زێڕه‌كان له‌ به‌رمیلی‌ پلاستیكی‌ و كیسه‌ی‌ نایلۆندا له‌ قوڵایی سێ‌ مه‌تر له‌ژێر زه‌وی‌ شاردرابوونه‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button