هێزە چەکدارەکانی تورکیا کۆڵبەرێکی کورد دەکوژن و یەکێکیش برینداردەکەن

لڤین:

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاندووە بە گوێرەی هەواڵێک کە دەست ڕێکخراوەکە گەیشتوە  ئێوارەی پێنجشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (١٥ی ئاوریلی ٢٠٢١)، دوو کۆڵبەری خەڵکی چاڵدێران لە کاتی کۆڵبەریدا لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە دەستبەسەر و ئەشکنجە کراون.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەکانی تورکیا کۆڵبەرێک بە ناوی ( حەسەن کەچەلانلوو ) تەمەن ٣٥ ساڵ گیانی لەدەست داوە کە خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەداوە کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی بارام سەمەدی  بە سەختی ئەشکەنجە کراوە و توانیویەتی لە شوێنەکە هەڵبێت.

سەبارەت بە باری تەندروستی کۆڵبەرەکە لە بەشێکی تری هەواڵەکەدا هاتووە ئێستا ئەم کۆڵبەرە لە ناوەندە دەرمانیەکانی چاڵدێران لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button