یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە هەموار دەکرێتەوە

لڤین:

لە چەند ڕۆژی داهاتوو سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەکانی یاسایی و هەرێم و پارێزگاکان کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاندووە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆ کردن سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆدەبێتەوە.

سەبارەت بە کاتی دەنگدان لەسەر هەمواری یاساکە لیژنەکە ڕایگەیاندووە دەنگدان لەسەر هەمواری ئەو یاسایە دەکەوێتە وەرزی نوێی یاسادانانەوە.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە چەندین پێشنیار بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کراوە گرنگترینیان کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پشت بەستن بە فرەبازنەیی لەهەڵبژاردنەکەدا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button