سەرۆکی حکومەتی هەرێم: هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە

لڤین:

سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کۆمەڵگەی ئێمە، هەرگیز پێشناکەوێت ئەگەر نیوەی کۆمەڵگە نه‌توانێت به‌ ئازادی و بەبێ ترس لە توندوتیژی بژی.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کاردانەوەى کوشتنی ژنێک لە شارى هەولێر لەلایەن پیاوەکەیەوە، لە تویتیکدا ڕایگەیاند، هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە، ئه‌مه‌ دەبێت کۆتایی پێبێت.

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان وتیشی، نیگه‌ران بووم بە هه‌واڵی کوشتنی دڕندانەی ژنێکی گەنج دوێنێ لە هەولێر. وه‌زیری ناوخۆم ڕاسپاردووه‌ بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆمه‌تبار بە سزای خۆی بگات.

بارزانی ئەوەشی وتوو، لەم کابینەیەدا ئێمە هاوكاریمان بۆ شێڵته‌ره‌كان زیاد کردووە و پابه‌ندین بە ئەنجامدانی کاری زیاتر بۆ پاراستن و پشتگیریی كچان و ژنان له‌ كوردستان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button