بە تۆمەتی کوشتنی پۆلیسێک شەش کەس دەستگیر کرا

لڤین:

لەسەر ڕووداوەکەی دوێنێی ناحیەی چوارقوڕنە کە هاوڵاتییەک درایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژرا وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین شۆڕش ئیسماعیل ڕایگەیاند شەش کەس خۆیان ڕادەستی هێزەکانمان کرد و بە ماددەی 406 سەرجەمیان ڕاگیرکران.

سەبارەت بە کوژراوەکە وتەبێژەکە ئاشکرای کردووە ئەو کەسەی کە دوێنێ بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا، ناوی (آ،م،ب) بووە و تەمەنی تەمەنی ٣٤ ساڵ بووە و خێزاندار بووە پیشەی پۆلیسی دارستان و ژینگە بووە لە ڕاپەڕین ، بە وتەی خێزانی کوژراوەکە ئێوارەی دوێنێ ١٦ / ٤ / ٢٠٢١، پێش خۆرئاوابوون لە نزیک ماڵەکەی خۆیان لە کۆڵێن سیتی لە ناحیەی چوارقوڕنە لەلایەن چەند کەسێکەوە دەسڕێژی گولـلەی لێکرا و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button