لە ھەولێر 15 ھەزار کارمەند بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێندرێ

لڤین:

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، 15 ھەزار کارمەند بە شێوەی گرێبەست لە شاری هەولێر دادەمەزرێندرێت و 70%ی تۆماری دەنگدانیش نویکراوەتەوە.

عەبدولڕەزاق مشیر، بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی  پارتی ڕایگەیاند”لە ماوەی ڕابردوودا تا 15ی ئەم مانگە، پرۆسەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی ناوی دەنگدەران بەردەوام بوو و رێژەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەش گەیشتە 70% کە تا ئێستا 700 ھەزار کارتمان دابەشکردووە و 30 ھەزاری دیکەش ماوە و ئەوانیش دابەش دەکەین”.

ناوبراو ڕاشیگەیاند “لە ھەنگاوێکی دیکەدا بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنەکان، دەست بە دامەزراندنی کارمەند بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان و بەڕێوەبردنی کاروباری پرۆسەی ھەڵبژاردن دەکەین کە بۆ ھەولێر 15 ھەزار کارمەند بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنین”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button