یونیسێف هاوکاری ماددی دەداتە 2400کچە خوێندکار

لڤین:

رێکخراوی یونیسێفی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامن لە پشتگیری کردنی منداڵانی قوتابخانە لە عێراق.

رێکخراوەکە رایگەیاند: لە دەستپێشخەرییەکی نوێی هاوبەشدا، ڕێکخراوی یونیسێف و بەرنامەی خۆراکی جیهانی بۆ پشتگیری کردن لە گواستنەوەیان لە قۆناغی خویندنی سەرەتاییەوە بۆ خوێندنی ناوەندی، بەخشینی بە خێزانی 2400 کچ لە خوێندنگا سەرەتاییەکانی بەسرە جیبەجێکردووە.

ئەوەسی ئاشکراکردووە رێکخراوەکە پشتگیری لە کچانی هەرزەکار دەکات لە ناوچەی شەتلعەرەبی بۆ ئەوەی بەردەوامبن لە فێربوون هەم لە پۆل و لە ماڵەوە.

ئەوەشی ئاشکراکردووە،  ئەم بەخشینانە کە بە دیناری عێراقی دەدرێت بڕەکەی 80 دۆلارە، یارمەتی خێزانە هەژار و لاوازەکان دەدات کە پشتگیری منداڵەکانیان دەکەن لە ماوەی ئەم ساڵی خوێندندا.

هاوکاریەکە بە سێجار دەدرێت و بە هەرسێ جارەکە بڕی 240 دۆلار بۆ هەر خوێندکارێکە کە لە ماوەی ئەمساڵی خوێندندا دابین دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button