ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو

لە شاری سلێمانی چوار ڕۆژە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە بێسەروشوێنە

لڤین:

لە هەواڵێکدا کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاندووە کە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوی سمکۆ بەنەفشی (٣٥ ) ساڵ خەڵکی سنە، لە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردووەوە لە شاری سلێمانی بێ سەروشوێن بووە و هیچ هەواڵێک سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

بە پێی لێداوانی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ڕێکخراوەکە سمکۆ بەنەفشی بە ئۆتۆمبێلێکی حزبی چووەتە دەرەوەی بنکەکانی ئەو حزبە لە نزیک سلێمانی و بێ سەروشوێن بووە.

هەروەها سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە ئۆتۆمبێلەکە هەر ئەو رۆژە لە نزیکی “بەنزینخانەی سارا” لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دۆزراوەتەوە بەڵام هیچ ئاسەوارێکی رووداوی هاتوچۆ یان رووداوێکی دیکەی پێوە نەبووە.

سەبارەت بە هەڵوێستی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕێکخراوەکە ئاشکرای کردووە تا ئیستا هیچ لێدوانێکی فەرمییان نەداوە بەڵام کۆمەڵە چاوەڕیی وەڵامی ئیدارەی ئاسایشی سلێمانییە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button