وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڤاکسین دەکاتە مەرج بۆ بەڕێکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیان

لڤین:
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، رێگە بە هیچ هاوڵاتییەک نادرێت سەردانی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکەیان بکات ئەگەر ڤاکسینی کۆرۆنای وەرنەگربێت.

خالید میحنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیاند: رێگە بە هیچ هاوڵاتیەک نادەن کە ڤاکسینی وەرناگرتبێت، سەردانی ئەو فەرمانگانە بکات قەرەباڵغیان تێدایە.

ناوبراو روونیکردەوە: هەریەکە لە فەرمانگەکانی خانەنشینی، بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتووچۆ، بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆڕت، بەڕێوەبەرایەتییەکانی ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامە و ئەوانی دیکە جگە لەوەش بە هەمان شێوە بۆ فەرمانبەرەکانیش ناچارییە کە ڤاکسین بەکاربهێنن و ئەگەر نا لە ٢٠ی ئەم مانگەوە رێگەیان پێنادرێت دەوام بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button