هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تیده‌كاته‌وه هێرش كرابێته سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د

لڤین:
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ رایانگەیاند لە کە رێی درۆنەوە هێرش کراوەتە سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د، بەڵام هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌تیكرده‌وه هیچ جۆره هێرشێك كرابێته سه‌ر سه‌ربازگه‌كه.
هەر شەوی رابردووش گروپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی رەتیان کردەوە کە هێرش کرابێتە سەر بنکەکە، بەڵام چەند میدیایەکی عێراقی هەواڵەکەیان بڵاو کردەوە دوای ئەوانیش هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی رەتیکردەوە هێرشکرابێتە سەر هێزەکانیان.
بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێته رۆژهەڵاتی پارێزگای ئه‌نبار له دووری 180 كیلۆ مه‌تر رۆژئاوای به‌غدادی پایته‌خت، یه‌كێكه له‌و بنكه سه‌ربازیه گه‌ورانه‌ی هێزه ئه‌مریكییه‌كان و هاوپه‌یمانانی لێ نیشته جێیه.