بەشیر حەداد: دانانی باج لە سەر موچە نایاساییە

لڤین:
جێگرى دووەمی سه‌رۆكى پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دانانی باج لەسەر موچە پێشێلكارییه‌كى یاسایی بڕگه‌كانى یاسای بودجه‌یه، بە پێویستی دەزانێت وەزارەتی دارایی لە شوێنی باج بەدوای فراوانکردنی سەرچاوەکانی هاتەوە بێت.
وه‌زیرى دارایی پێشنیارى بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کردووە کە تیایدا باس له‌دانانى باج له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره(156) له2016/6/7 ده‌كات و گه‌ڕاندنه‌وه بۆ لێبڕینى ڕاسته‌وخۆ له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
لەبەرامبەردا نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى بەشیر حەداد جێگرى دووەمی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: پێشنیارى وه‌زاره‌تى دارایی پێشێلكارییه‌كى ڕ‌ونى یاساییه بۆ بڕگه و ده‌قه‌كانى یاساى بودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021 كه له3/31/2021 له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ردرا.
نوسینگه‌ى بەشیر حەداد روونیکردووەتەوە “ده‌بێت وه‌زاره‌تى دارایی به‌دواى فراوانتركردنى داهاته‌كانى ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێت له‌برى دانانى باج به‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، كه چینى گرنگن و نابێت ده‌ستكارى موچه‌ى مانگانه‌یان بكرێت”.
به‌پێویستیشى دەزانێت به‌دواى چاره‌سه‌ره‌ییه‌كانى كێشه‌ى ئابورى بگه‌ڕێن و لێكه‌وته‌كانى گۆڕینى به‌هاى دۆلار و ده‌رهاویشته‌كانى له‌به‌زربونه‌وه‌ى نرخه‌كان، كه بارگرانییه‌ك به‌سه‌ر هاوڵاتى عێراق دروستكرووه له‌نێویشیاندا چینى فه‌رمانبه‌ران.