جۆ بایدن: بەرزکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران هیچ سوودێکی نییە

لڤین:
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند پاڵپشتی لە بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران ناکەن و هیچ سوودێکی نییە بۆ بەرەوپێشچوونی دانوستانە بەردەوامەکان لە ڤییەنا.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ یوشی ھیدی سوگا، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، دوای چەند کاتژمێرێک لە جەختکردنەوەی ئێران بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی پیتاندنی بۆ یۆرانیۆم بۆ 60% وتی: هیچ سوودێکی نییە بۆ بەرەوپێشچوونی دانوستانە.
ئەو وتیشی: ئێمە دڵخۆشین يئێران هاتووەتە نێو دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێمە و هاوبەشەکانمان دەربارەی چۆنێتی بەرەوپێشچوون.. بێ ئەوەی هیچ سازیش بکەین کە ئامادە نین پێشکەشی بکەین.
لە وەڵامی پرسیارێکدا ئایا ئێران جددیە لە گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناوکی بایدن لە وەڵامدا سەرۆکی ئەمریکا وتی، گفتوگۆکان بەردەوامن. جارێ زووە بڕیار بدەین لەسەر ئەنجامی گفتوگۆکان.